بیریاری هێژا مامۆستا مەسعوود محەمەد زادەی ساڵی 1919 ی کۆیەی باشووری کوردستانە و ڕۆژی 1 ی نیسانی ساڵی 2002  لە شاری هەولێر، دونیای جێ هێشت.

مامۆستا مرۆڤێکی حەقپەرستی، مرۆڤدۆستی کوردستانپەروەر، لە بواری فیکر، مێژوو، زمان، ئەدەب و جڤاتناسیدا  به کوردی و عارەبی بەرهەمی شاکاری هەیە. بەرهەمەکانی مەسعوود محەمەد هەم لە ڕووی ناوەڕۆک و هەم لە ڕووی ڕووخسارەوە سەنگ و پلەیان تایبەتە. سەرچاوەی فەرهەنگ و زانیارن. مامۆستا لە بەرهەمەکانیدا داکۆکی لە ئازادیی بیر دەکات، هزر و بۆچوونی باو دەکاتە بابەتی تۆژینەوە، ڕەخنە لە دیدی ماددی دەگرێ و داکۆکی لە مرۆڤ دەکات. بە بۆچوونی مەسعوود محەمەد مرۆڤ تاکە خالیقە. دین و ئایدیۆلۆژی دیاردەی جڤاکین.

ئەم سایتە تەرخانە بۆ بەرهەمەکانی مامۆستا مەسعوود محەمەد. کتێب، گوتار، دەستنووس و نامە جودا کراونەتەوە. بەشێکی ئەم بەرهەمانەی لێرەدا هەن، بە سکانکراوی کراونەتە پیدیئێف PDF و بەشێکیان سەرلەنوێ تایپ کراونەتەوە و ئەوجا کراونەتە پیدیئێف.

فەرموو...

 

Mamosta_Index