«ئەو سەردەمانەی کە بە پشتشکاندن تێپەڕین و بە کەرامەت و بوون و زمان و زەمینی خۆمان نرخمان دا، مافمان دەدەنێ و هەست بەو ئەرکە دەکەین ئاڤێستا بکەینە بەڵگەنامە و ‌«تاپۆی کوردی‌» و خاوەندارێتی خۆمان بۆ هەر وشەیەکی کە لە ئاڤێستادا هەیە و فارسی زەوتی کردووە و لە دادگای مێژوودا دەستی بە سەردا گرتووە، بسەلمێنین.  ئێمە خاوەنی ئەو زمانەین کە قسەی پێ دەکەین و دەسبەرداری ئەو وشانە نابین کە هاوشێوە و هاوواتایان لە فارسیدا هەیە چونکە ئەو لێکچوون و هاوشێوەییە تەنها لە زمانە ئێرانیەکاندا نییە بەڵکو لە نێوان زمانە ئێرانیەکان و سانسکریتی و ئەوان و زمانەکانی ئەوروپاشدا هەیە کە لە سەرچاوەی هندوئەوروپی کەوتوونەتەوە.

ئەو بنەمایە قەبووڵە داوا لە داگیرکەر و زەوتکەر بکرێ دەست لە داگیرکراو هەڵگرێ و بیداتەوە خاوەنی خۆی نەک لایەنی تاڵانکراو ناچار بکا دەسبەرداری ئەوەش بێ کە لە لای ماوەتەوە و دەستی لە بنی هەمانەوە پێ دەربکرێ. ئایە کەس لەو جیهانەدا هەیە عارەبی داگیرکراو ناچار بکا دەست لەو وشانە هەڵگرێ کە هاوشێوەیان لە زمانی داگیرکەردا هەیە، ئەوەش بۆ ڕەواندنەوەی تۆمەت و ڕازیبوون بە داگیرکاری؟

ئێمە خاوەنی زمانی خۆمانین و هەرچیەکی لە ئاڤێستا و ئاینی زەردەشتدا هەیە پەیوەندییان لەگەڵ زمانی ئێمە نێزیکترە و لە ویژدانی پیاوێکی کوردەوە هەڵقوڵاوە و ئەو ناڕازیبوونەی کە لاملێک دەریدەبڕێ گوایە خۆبەستنەوە بە زەخیرەیەک کە یەکلایی نەبۆتەوە، کارێکە ڕەت کراوەتەوە، چونکە ڕازیبوون بەوە ڕاگەیاندنی خۆبەدەستەوەدانە و هیچ زمانێک نییە ئێستای یەکلایی کرابێتەوە، لە کۆنەوە یەکلایی بووبێتەوە و عارەب و کورد و ترک و عەجەم لەم لایەنەوە یەکسانن». 

... «زمانی کورد»....

تەرجەمەی: حەکیم کاکەوەیس

حەساری گەورە، کەرکووک، کوردستان – 2008
دیزاینی بەرگ: محەمەد زانکۆ

 

«...»

«لسان الکرد» - مسعود محمد
ژمارەی سپاردنی بە کتێبخانەی نیشتمانی بەغدا
74 ساڵی 1987

«...»