مەسعوود محەمەد

حەجێکی تر بۆ بەردەرگای خەتێی زانا
تثنیة الحج الی اعتاب بوابة العلامة الخطي

گۆڤاری کاروان، ژمارە 71-72، ساڵی 1989

و: حەکیم کاکەوەیس

حەساری گەورە، کەرکووک، کوردستان 2015

 

((حوسێن حوزنی موکریانیی خوالێخۆشبوو نوسخەیەکی لە کتێبەکەی خۆی میرانی سۆران، لە یەکێ لە سەردانەکانیدا بۆ مزگەوتی قەڵا بە دیاری داوەتە مەلا ئەفەندی. دوای ئەوە بە چەند ڕۆژێ لە ماڵەوە چۆتە سەردانی مەلا ئەفەندی لە باداوای قەراغی شار، مەلا ئەفەندیش لەو ماوەیەدا کتێبەکەی خوێندبۆوە. بە گلەییەوە بە حوسێن حوزنی گوتووە:

جەناب تۆ دەزانی بە ڕەزامەندی پاشا ئەو فەتوایە دراوە، ئیتر چۆن لە ئاستی ئەو ڕاستییە بێدەنگ دەبیت؟ من لە عەبدوڵا موخلیس بەگم بیستووە لە زاری باوکی و ڕەسووڵ پاشای باپیریەوە گوتوویەتی کە فەتواکە بە ڕەزامەندی هەمووان (واتە بنەماڵەی پاشا) دراوە و ئەوەش لە جەنابت شاراوە نییە.

ئەوە قسەی مەلا ئەفەندی بووە بۆ موکریانی و...))

حەجێکی تر بۆ بەردەرگای خەتێی زانا