«بە کوڕانی میللەتەکەمم گوتووە ئەگەر قسەکانی مارکس لەسەر پلەکانی پێشککەوتنی مێژوویی بۆ ئەو گەلانە لە بار بن کە وەک کۆرپەلەی ناو زگی دایک کە جارێ لەدایکیش نەبووە لە کیانی خۆیاندا دەقیانگرتووە، بۆ ئەو میللەتەی دابەش کرابێ و بە درێژایی سەردەمەکان بێگانە حوکمی کردبێ دەبێتە خورافات چونکە ئەو گەلە نە خاوەنی خۆی بووە نە خاوەنی مێژووەکەی بووە نە خاوەنی خاک و چارەنووسی خۆشی بووە. دواکەوتووترین سەردەم لە گەلێکدا کە چارەنووسی بە دەستی خۆیەوە بێ ئامانجێکی مێژوویی بەرز و پیرۆز و شەرەفمەندانەی هەیە و بەجێگەیاندنی بۆ کورد بۆتە مەحاڵ. لاوازی واقیع و شارستانی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و فکری و ڕۆحی چەوسێنەری کورد گەیشتە ئەو ئاستەی لێنەگەڕی خۆی بۆ بەربەرەکانیکردنی چەوسێنەری خۆی تەرخان بکا و چەندین سەدە لە بارێکدا مایەوە بەراوردکردنی نێوان چەوساندنەوەی کۆمەڵایەتی ناوچەیی و چەوساندنەوەی کۆمەڵایەتی و نەتەوایەتی و سەربازی داگیرکەر بکا و پرسیارێکم ئاڕاستەی ڕۆشنبیری شۆڕشگێڕی ئەم سەردەمەی کورد کرد کە تیایدا داوا کراوە هەڵوێستی خۆی لەوەدا دیاری بکا، جەندرمەی تورک پایەدارێکی کورد بەرەو قەنارە ڕاپێچ دەکا، ئایە وەهمی تیۆری بە سەریدا زاڵ دەبێ و لایەنگری جەللادەکە دەبێ تا بە سەر ئەو (دەرەبەگ)ەدا زاڵ بێ!!! خودا شایەدە حاجی قادر لەو شێتییە دوودڵ نەدەبوو و نەیدەتوانی ڕقی ئەوانە بێنێتە جۆش کە لە دوای خۆی بە تیۆری مەست بوون تا وای لێ بێ جیاوازی لە نێوان زاڵم و زوڵملێکراودا نەکا...».

«هاوسەنگکردنەوەی تەرازوویەکی سەنگەلا»

تەرجەمەی کوردی: حەکیم کاکەوەیس
حەساری گەورە / کەرکووک / کوردستان – 2008

دیزاینی بەرگ: محەمەد زانکۆ

 

 

 

«...»

«اعادة التوازن الی میزان مختل»

مطبعة المجمع العلمي الکردي  - بغداد 1977
رقم لایداع في المکتبة الوطنیة ببغداد 1173 لسنة 1977

«...»