«... دیتت جیاوازی مرۆڤێک و مرۆڤێکم گەیاندە 180 پلە ئەوەش ئەوپەڕی ناتەبایی مومکینی نێوان دوو شتە و دەکاتە جیاوازی نێوان ڕووناکی تەواو و تاریکی تەواو. بەڵام پێشکەوتنی زانستی و شارستانەتی کە خەریکە بە خێرایی ژمارەی ئەندازەیی پێش دەکەوێ دەگاتە ئاستێک کە ئامێری سیحری دەستکاری ناوکی ئەتۆمی بکا تا ئەگەر خێرایی بە سەر خێرایی تیشکدا زاڵ کرد وای لێ دێ جیاوازی نێوان خوێندەوار و نەخوێندەوار ببێتە هەزار پلە نەک سەد و هەشتا: ئەو کاتە مەودای پێکگەیشتنیان و لێکحاڵیبوونیان نامێنێ وەک چۆن پەیوەندی لە نێوان کەسێکی کەڕ و کوێر و کەسێکی چاوساغی گوێساغدا نییە بگرە جیاوازییەکە زۆر لەوە زیاترە.

بەڵام بە پێویستی نازانم زیاتری لە سەر بڕۆم چونکە ئێمە لە جیهانی سێیەمی پاش سەددا لە ئاستێکی شارستانەتی واداین یەکێ لەو کەسە هەڵبژاردانە دەڵێ شەڕی نێوان یەکێتینی نیشتمانی کوردستان و پارتی کوردستان ڕیگەیەکە بەرەو دروستبوونی دەوڵەتی کوردی. ئەمەش وەک ئەو شەڕەی کە پێش دووەم شەڕی جیهانی لە نێوان فرانکۆ و دوژمنەکانی، لە ئیسپانیادا ڕووی دا و بووە هۆی دروستبوونی دەوڵەت. ئەوە دەڵێ و لە بیری خۆی دەباتەوە کە ئیسپانیا هەر لە کۆنەوە دەوڵەتێکی جێگیرە و کورد سێبەرێکی کارتۆنی دەسەڵاتیشیان نییە.

خاوەنی ئەو فەتوایە کوردێکی حەساوەیە و بە تێروتەسەلی لە لەندەن دەژی و فەرمانی خۆی لە بەخائین کردنی ئەم و ئەودا دەر دەکا کە دەنگ و سەدایان هەیە و لە دارودەستەی خۆی نین و بەخۆشی بەوە تۆمەتبارە کە پیاوی ئینگلیزە و بە زادی ئینگلیز گەورە بووە: لە سەرەتای بیستەکاندا دایکی لە سەردەمی شێخ مەحمووددا کارەکەری ماڵە ئینگلیزەکان بوو.

تەماشای ئەفغان و حاڵوباری عیراق و ئێران بکە لە ماوەی 7 ـ 8 ساڵی شەڕدا ئەوجا ڕووت بە لای ئەفریقیا و ئەمەریکای  باشووردا وەرگێڕە سەیروسەمەرەی وا دەبینی، لە سەرەوەی ڕووداوەکانی ناو شێتخانەن..».

 

Sheetxane_Web_20120515

کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی؟ بۆچی بە شێتخانە دەچێ؟

 

المجتمع البشري؟ لماذا يشبە مستشفی المجانين؟

نووسەر: مەسعوود محەمەد

و: حەکیم کاکەوەیس

حەساری گەورە / کەرکووک / کوردستان 2009

«...»