«گەورەم تۆ یەکەم کۆمۆنستی گەورە بووی هاتیت و دەستت لەو باوەڕی دڵخۆدانەوەیە بەردا و بە بردنەوەی خولێک، سوپاکانت لە ئەفغانستان کێشایەوە و وازت لە «هاوکاری» (تضامن) لەگەڵ پۆلۆنیادا هێنا و زۆر شتی تریشت ئەنجام دا و وایان لێ کردیت ببیتە جێگای هیوا بۆ ئەوەی بە ڕێڕەوێکی شایستەی شارستانەتیدا سیاسەتی نێودەوڵەتی ڕاست بکەیتەوە و ڕێگاشت خۆش کرد تا مرۆڤ لە قەپێلکی چینایەتی بێتە دەرێ و شتی تر... و شتی تری... چاکەکاری کە لە ژماردن نایەن. لەگەڵ ئەوەشدا حوکمی لۆژیکی دەوڵەتی مەزن دەمێنێتەوە بۆ مەسەلەی دیواری بەرلین کە خاوەنماڵ لە دز ناپارێزێ و دزان بۆ خۆیان دێن و دەچن، بەڵکو خاوەنماڵەکە لە نێوان ئەو دیوارانەدا سنووردار دەکا کە سەغڵەتی کردوون و ڕێ بە یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا نادا و ئەو زەوییانەش بۆ ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات ناگێڕێتەوە کە لە پێکهاتنەکەی ستالیندا لە دوای جەنگ خرانە سەر پۆڵۆنیا، وەک بزانم، بەرانبەر ئەو زەوییانەیی پۆڵۆنیا کە خرانە سەر ڕووسیا و ئەمەیە لۆژیکی دەوڵەتی مەزن کە لە داماڵینی چەک و هەر پەیماننامەیەکی گەورەدا کە پەیوەندی بە هاوسەنگی هێزەوە بێ، بە بنەماکانی سەلامەتی خۆیەوە وابەستەیە».

مەسعوود محەمەد، پەرەسترۆیکای گورباشۆڤ - ڕەخنە و شیکردنەوە، ، بەشی یەکەم و دووەم
وەرگێڕانی لە عارەبییەوە: حەکیم کاکەوەیس
حەساری گەورە، کەرکووک، کوردستان 20013/2014، دیزاینی بەرگ: محەمەد زانکۆ

 

 

 

مسعود محمد

بیریسترویکا غورباتشوف – نقد وتحلیل، الجزء الأول

مطبعة «الحوادث»، بغداد – 1989

رقم الایداع في دار الکتب والوثائق ببغداد 1478 لسنة 1989

مسعود محمد

بیریسترویکا غورباتشوف – نقد وتحلیل، الجزء الثاني

مطبعة «الحوادث»، بغداد – 1990

رقم الایداع في دار الکتب والوثائق ببغداد 902 لسنة 1990