مەسعوود محەمەد
دەمودووی هزر

تەرجەمەی: حەکیم کاکەوەیس
حەساری گەورە، کەرکووک، کوردستان 2013
دیزاینی بەرگ: محەمەد زانکۆ

 

لە مرۆڤی وردبین شاراوە نییە سیاسەت و سیاسەتکردن و ئاستەکەی پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ ئەم گەردە گلەییەی نێوان هەردوو گەلدا هەیە، چونکە لە ڕاستیدا سیاسەتمەداری عارەب و کورد، کارێکی هۆشەکی ئاڵۆز ئەنجام دەدەن و لە بەرگریکردنی سیاسیدا لە واقعێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و ڕۆشنبیری یەکێ لەو دوو گەلەدا و لە پەیوەندی ئەو گەلە بە ماف و ئەرکیەوە و لە سەر ئەوەی کێ قەرزاری کێیە و بەرجەستەکردنی واقیع کە ڕەنگە یەکێ بێ لە قورسترین ئەو کارانە کە مرۆ ئەنجامیان دەدا ئەگەر قورسترینیشیان نەبێ، زۆر ڕێی تێدەچێ تووشی هەڵە بن. هەر یەکە لە ئێمە ڕەنگە نەتوانێ لە بواری لاوازی داواکەر و داوالێکراودا داهێنان لە باسی مێشوولەشدا بکا چ بگا بەوەی لە باسێکدا هاوڕا بن کە پەیوەندی بە واقعی گەلێکەوە هەبێ خاوەنی نیشتمان و مەسەلە بێ و پەیوەندی لەگەڵ گەلێکدا هەبێ خاوەنی هەموو ئەو شتانە و زیاتریش بێ. هەموو کەسێک بە قەدەر یەک تێگەیشتن و زانست و ویژدانیان بەرانبەر ئەم ئەرکە ئاڵۆزە گەشە ناکات. پێگەیشتن لە تێگەیشتنی مرۆڤ ئەگەر ببێ، لە دوای تەمەنێکی دوور و درێژدا دەبێ و لە لای ئێمەش سیاسەت بە لای زۆرەوە کاری لاوان و منداڵانە و هەندێکیان وەک میوەی کاڵن، تام و بۆنیان پێنەگەیشتووە و پێوەدەدەن. ئەوجا سۆز دێت و قوڕەکە سەختتر دەکا و بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکا و هەر بە سروشت خەونی پیران دەشێوێنێ و دەبێ چی لە چالاکی لاوان و هەرزەکاران بکا کە لە هەر یەکەیاندا بنەمای شانازیکردن بە ڕەگ و ڕچەڵەکەوە هەیە و وەهمیان پەتی لەخۆباییبوونیان درێژ دەکا و لە بازنەی دادپەروەری و ویژدان دەردەچن! ئەوجا دەست دەخاتە سەر دڵی وڵاتی کورد و دەڵێ ئەمە بەشێکە لە نیشتمانی عارەب. ئەوجا کوردیش کە هەستی بریندار بووە و سۆزی شێوێندراوە، دەست بۆ نیوەدوورگەی عارەبی درێژ دەکا و وەڵامی شەڕفرۆشتنەکەی دەداتەوە و ئەمەش شەڕەدەندووکی لێ پەیدا دەبێ و بۆ گەرمبوون ئامادە دەبێ. دەروونەکان لەم ڕۆژگارەدا خەسڵەتی دەمی تیغیان هەیە و کە بەر یەک دەکەون ئاگریان لێ دەبێتەوە.

دەمودووی هزر

 

 

حەکیم کاکەوەیس، لە کتێبی دەمودووی هزر دا، گوڵبژێرێکی گوتارە عارەبییەکانی مامۆستا مەسعوود محەمەدی کردۆتەوە کوردی:

         لە پێناوی پتەوکردنی برایەتی عارەب و کورددا

- تەرجەمەی من اجل الانسان في العراق، گۆڤاری الحریة 1960

         دەمودووی هزر لە بەرەژانی مەرگی سەججادیدا

- تەرجەمەی تحاور الخواطر في غمرات موت السجادي، ڕۆژنامەی العراق 1985

         بەرزبوونەوە بەرەو دامێن ڕۆژنامەی العراق 1994

         توندوتیژیی یا هێوریی؟ - ڕۆژنامەی العراق 1994