مەسعوود محەمەد
«چەپکێک له گوڵزاری نالی»

کۆڕی زانیاری کورد، بەغداد 1976

 

... «بەچکەکوردێکی شارەزووریی نەداری ھەژاری بێ ناز و نیاز، ئالوودەی ئارەقە و ئەرک و زەحمەتی پڕ تەپوتۆزی «خاک وخۆڵ»، گیرۆدەی چەندین تەنگ و چەڵەمە و چەکمەساری حاڵوباری ناگزوور و بێ شەوق و زەوق، دەسپاچەی کۆمەڵایەتی - ئابووری - ڕامیاری ژێر قەمچی و زەبروزەنگی ڕژێمی نیوەشارستانانە، تەکانخواردووی بێنەوبەرەی گوریسکێشەکێی نێوان ئێران و عوسمانلی، ڕۆڵەی میللەتێکی ھەرگیز خۆشی نەدیتووی بەئەبەد ڕێز لێنەگیراو و تێنەخوێندرایەوە، ئاکامی موعادەلەی چەندین عامیلی زانرا و نەزانراوی هەرچی ھۆی سەرەژێربوون و بەخۆداشکانەوە و دالەنگان و کەمایەتی و نزمبوونەوە و چوونەوەیە... غەزەب لێگیراوی قەدەر... مۆر لێدراوی چارەڕەشی... خدری ئەحمەد شاوەیس... «نالی»ی شارەزووری... سەردەفتەری ھەڵبەستی کوردی لە ھەموو سەدەی نۆزدەمدا... گەوھەرسنجی کانگەی واتا و جوانی و عیشق... شیرازەھۆنی خولیا و خەیاڵ و ئەفسوون... جێگەی شانازی و سەربڵندیی هەڵبەستی کوردی لە ئاست ئەدەبی جیھانی مسڵمان... تێهێنەرەوەی ئابڕووی مەعنەوی لە تەک دالەنگانی تەرازووی دەسەڵات و سامان و کیانی کورد... ڕووتەڵەی بەخۆنازیو... هەژاری گەردەنکێل... ئاوارەی بێنیاز...».

«چەپکێک له گوڵزاری نالی»